(ABNA24.com) لێژنەی باڵای ئابووریی نیکاراگۆڤا کە بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی ئەم ولاتە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران دیداری کرد و سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکانی هاوکاریی دوولایەنە بیر و ڕای گۆڕییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی ڕاگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران و "ئیڤان ئاکۆستا" Iván Acosta وەزیری دارایی نیکاراگۆڤا و سەرۆکی شاندی ئابووریی ئەم وڵاتە ڕۆژی شەممە ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانی هاوکاریی دوولایەنە لە بورای دەرمانی، بازرگانی، بانکی و کشت و کاڵیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.
سەرۆکی لێژنەی ئابووریی نیکاراگۆڤا بە ئاماژە بە هەل و دەرفەتەکانی پەرە سەندنی هاوکارییەکانی دوو وڵات لە گۆڕەپانی جۆربەجۆری ئابووریی دوولایەنە بەتایبەت لە بواری دەرمانی و کشت و کاڵ و هەروەها پوتانسییەلەکانی نیکاراگۆڤا بۆ کشت و کاڵی بە دەر لە وڵاتی خۆ ، خوازیاری پەرە پێدانی و قووڵتر کردنەوەی زیاتری هاوکارییەکانی ئێران و نیکاراگۆڤا بوو.
پاش ئەو دیدارە "ئیڤان ئاکۆستا" وەزیری دارایی نیکاراگۆڤا و ""فەرهاد دژپەسەند" وەزیری ئابووری و دارایی ئێران، تەبایی نامەی پەرە هاوکاریی ئابووریی دوولایەنەیان واژۆ و مۆر کرد.
/129
دیداری شاندی ئابووریی نیکاراگۆڤا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران؛ لێکدانەوەی ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانی هاوکاریی دولایەنە
١١ ئاب ٢٠١٩ - ٠٧:١٤
News ID: 968176
لێژنەی باڵای ئابووریی نیکاراگۆڤا کە بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی ئەم ولاتە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران دیداری کرد و سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکانی هاوکاریی دوولایەنە بیر و ڕای گۆڕییەوە.